نێردهی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق رایگەیاند کە بە بیستنی ھەواڵیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، تووشی شۆک بوون و داواشی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتهكهش کرد کە بە ئامانجی رێگرتن لە روودانی کارەساتی ھاوشێوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
جێنین ھێنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە بیستنی ھەواڵیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا، تووشی شۆک بوون و وتی: “سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەکەین”.
جێنین ھێنیس پلاسخارت لە راگەیەنراوەکەیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە کە بە ئامانجی رێگرتن لە روودانی کارەساتی ھاوشێوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
شەوی شهممه، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا پایتەختی عێراق کەوتەوە و بەھۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له 100 كهسی دیکەیش برینداربوون.