نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ى پێشوازیكردنین له‌ بریندارانى روداوه‌كه‌ى به‌غدا

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى پیشاندا بۆ پێشوازیكردن له‌ بریندارانى روداوى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌ شارى به‌غدا و داواش ده‌كات، لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: روداوی به‌ئازار و دڵته‌زێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی رابردو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیبی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له‌ به‌غدا كه‌ تیایدا ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بون هه‌موومانی هه‌ژاند.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: هه‌رێم به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌مو هاوكارییه‌كی پێویسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌ بریندارانی روداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنی هه‌مو چاودێرییه‌كی پزیشكی پێویست.
سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختله‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كدا بكرێت و له‌ هه‌مو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕی رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ روداوێكى دڵته‌زێنى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ هیچ شوێنێكی وڵات دوباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .