بڕیاره رۆژی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراق بكات و دواتر روو ده‌كاته قه‌ته‌ر.
سەعید خەتیب زادە وته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراق دەکات و لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
بڕیاره هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
سەعید خەتیب زادە باس لەوەشکردووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دوای سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی قەتەر دەکات و لە میانیدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، کە محەمەد جەواد زەریف لەچوارچێوەی گەشەپێدان بە پەیوەندییەکانیان، سەردانی عێراق و قەتەر دەکات.