نوێترین هەواڵ

داواده‌كرێت پرسی لێبڕینی موچه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌

فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا داوای له‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، پرسی لێبڕینی موچه‌ بخاته‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌.
له‌ نوسراوێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو، كه‌ واژۆی شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌ هاتوه‌، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه‌ بۆ بژێوی فه‌رمانبه‌ران و به‌پێی مادده‌ی 48 له‌ بڕگه‌ی 4ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، داوا ده‌كه‌ین، بڕگه‌یه‌ك زیاد بكرێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
بریاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر كێشه‌كانی منداڵان و هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌ و ته‌وه‌ری دووه‌میش گفتوگۆی كراوه‌یه‌ له‌ باره‌ی پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌ ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.

هەواڵی دواتر

مستەفا کازمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاند

لەیەکەم هەڵویستی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، مستەفا کازمی سەرۆک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .