وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌دراوه‌

د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد: تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان نه‌دراوه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راست نییه‌.
د. ئاسۆ حه‌وێزی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ناوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لاری نیه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینین كه‌ هێشتا كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ دۆخێكی مه‌ترسیدایه‌ و بڕیارێكی له‌م شێوه‌ پێویستی به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دروسته‌ و لیژنه‌ی باڵا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌دراوه‌.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ كه‌ باس له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا بڕیار له‌سه‌ر بدات راست نیه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .