
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراودا بڕه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنای راده‌ستی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه نه‌كردووه، سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای ئاسترازینيكا تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆمپانیای ئاسترازینيكا پابه‌ندی ئه‌و واده و رێكه‌وتانه نه‌بووه كه له گرێبه‌ستی نێوانیان بۆ راده‌ستكردنی بڕه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماژه‌ی پێكراوه.
راشیگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه متمانه‌ی خۆی له باره‌ی پابه‌ندبوون به بڕگه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه، بۆیه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای ئاسترازینيكای به‌ریتانی-سویدی رایگه‌یاندووه، تۆمه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێبنه‌مان و له دادگا به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن.