
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابورییه‌كانی، به‌ڵام وڵاتانی جیهان له ساڵی رابردوودا به‌شێكی زۆری بودجه‌كه‌یان بۆ بواری سه‌ربازی و به‌رگری ته‌رخانكردووه و كۆی بودجه‌ی وڵاتان له‌و ساڵانه‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیان نزیكه‌ی دوو ترلیۆن دۆلار بووه.
په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌كانی ئاشتی ستۆكهۆڵم (سیپری) راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له باره‌ی بودجه‌ی سه‌ربازی و به‌رگریی وڵاتانی جیهان خسته‌ڕوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سیپری وڵاتانی جیهان له ساڵی 2020دا یه‌ك ترلیۆن و 981 ملیار دۆلاریان بۆ كڕینی چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی ته‌رخان كردووه.
ته‌رخانكردنی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له كاتێكدایه له ساڵی رابردووه‌وه جیهانی گیرۆده‌ی قه‌یرانه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و قه‌یرانی داراییه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئه‌مریكا به ته‌رخانكردنی 778 ملیار دۆلار گه‌وره‌ترین بودجه‌ی سه‌ربازی له جیهاندا هه‌بووه. به‌م پێیه‌یش 39%ی كۆی بودجه‌ی سه‌ربازی جیهان بۆ ساڵی 2020 په‌یوه‌سته به كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
چین به ته‌رخانكردنی بڕی 252 ملیار دۆلار له پله‌ی دووه‌مدایه و هیندستانیش كه له‌و ساڵه‌دا 73 ملیار دۆلاری بۆ بواری سه‌ربازی و به‌رگری خه‌رج كردووه له پله‌ی سێهه‌مدایه.
روسیا له ساڵی رابردوودا 62 ملیار دۆلار و به‌ریتانیاش 59 ملیار دۆلار بودجه‌ی سه‌ربازییان هه‌بووه و له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌مدان و سعودیه‌ش سه‌رباری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه سه‌ربازییه‌كانی، به‌ڵام ساڵی پار 57 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و بواره دانابوو، به‌مه‌ش له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌كانی ئاشتی ستۆكهۆڵمدا هاتووه، بودجه‌ی سه‌ربازی ئه‌و شه‌ش وڵاته 65%ی كۆی بودجه‌ی سه‌ربازی جیهان و پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ كڕینی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی پێكده‌هێنن.
له‌وه‌ته‌ی په‌یمانگه‌كه له ساڵی 1988ه‌وه چاودێری بودجه‌ی سه‌ربازی و به‌رگریی وڵاتان ده‌كات ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه گوژمێكی به‌و جۆره تۆمار كرابێت.