كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیا بڕیاریداوه له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیران بكات.
له‌ماوه‌ی رابردوودا بڵاوكرایه‌وه كه بۆریس جۆنسۆن بڕی 80 هه‌زار پاوه‌نی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه، هه‌رچه‌نده ناوبراو ده‌ڵێت، به پاره‌ی خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه كردووه.
فشاره‌كان بۆ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له باره‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه له لایه‌ن دۆمینیك كامینگز راوێژكاری پێشوویه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی به پاره‌ی هاوكارییه داراییه‌كان بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانووه‌كه‌ی نۆژه‌نكردوه‌ته‌وه.
وه‌رگرتنی هاوكاری دارایی له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه له به‌ریتانیا نایاسایی نییه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وان ورده‌كاری ئه‌و هاوكارییانه رابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی ئاگادار بێت له‌وه‌ی كه لایه‌نی یارمه‌تیبه‌خش كێیه و ئاخۆ ئه‌و هاوكارییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاری سیاسه‌تمه‌داران داده‌نێت یان نا.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ی دارایی حزبه‌كانی ئه‌و وڵاته.