زانایانی ئەمەریکا تایبەتمەندییەکی تەندروستی نوێیان لە ڕۆن ماسی دۆزیوەتەوە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەلامەتی تەندروستی و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ.
زانایانی زانکۆی جۆن هۆپکینز کاریگەرییە ئەرێنییەکانی خواردنی ڕۆنی ماسییان خستووەتەڕوو، بەوەی مێشک دەپارێزێت لە کێشەکان بەتایبەت لەدوای خورپە و کێشە مەترسیدارەکانی مێشک وەکو جەڵتە و خوێنبەربوون.
بەهۆی دابەشبوونی ماددەی ئۆمێگا ٣ لە خانەکانی مێشک و یارمەتیدانی نەمانی کاریگەری و ئاسەواری خراپ لەدوای ڕووداو و کارەساتە خەماوییەکان.
زانایان ڕایدەگەیەنن کە ڕۆنی ماسی پارێزگاری لە مێشک دەکات لەکاتی ماندووبوونی بەردەوامدا و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕادەگرێت، هەروەها ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و چالاکی سووڕی خوێن و شەکرە.
لە پێکهاتەی ڕۆنی ماسییدا ڤیتامین”A” و”D” تێدایە، کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ و نینۆکەکان دەدات.