ھاوپەیمانییەکی نوێی سیاسی بەناوی بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی به سهرۆكایهتی ئهیاد عهلاوی پێکھێنراوە.
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە، ھاوپەیمانییە نوێیەکە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی، سەرۆکهۆز و چالاکوانی خۆپیشاندانەکان لەخۆدەگرێت.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، “دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، ئەیاد عەللاوی بە سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی ھەڵبژێردراوە”.
بە وتەی سەرچاوەکە، بەرەی نیشتمانیی مەدەنیی پەیڕەویی ناوخۆ و بەرنامەی کاری خۆی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لە پڕۆسەی سیاسیدا، داناوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە لە کۆی 33 ھاوپەیمانیی کە لای کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، خۆیان تۆمارکردووە، 13یان خواستی خۆیان نیشانداوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.