سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، به‌بۆنه‌ی 1ی ئایاری ڕۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه ستایشی ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران دەکەن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی وڵات‌دا و هەروەها داكۆكیكاری خه‌باتی رێکخراوەکانیان دەبن لەدابینکردنی بیمه‌و خانه‌نشینكردنی کرێکاران.
ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی 1ی ئایاری ڕۆژی جیهانیی كرێكاران رایگەیاند، “ئه‌م بۆنه جیھانییه به‌ده‌رفه‌تێك ده‌زانین كه‌تێیدا ستایشی ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی كرێكاران بكه‌ین له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی وڵات‌دا، بوژاندنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ھیچ سێكته‌رێكی ژیان به‌دی ناكه‌ین كه‌شوێن په‌نجه‌ی زێڕینی كرێكارانی پێوه دیار نه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه‌هاتۆته دی به‌ری ڕه‌نج و ماندوبونی دڵسۆزانه‌ی ئه‌وانه”.
ئەوەش هاتووە، “ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پشتیوانیمان له‌ھه‌مو داخوازییه ڕه‌واكانی كرێكاران، ھاوكات داكۆكیكاری خه‌باتی ڕێكخراوه‌ییان ده‌بین له‌سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانیاندا، له‌پێناو فه‌راھه‌مكردنی ژیان و گوزه‌رانێكی ئاسوده‌تر بۆیان و دابینكردنی بیمه‌و خانانه‌نشینكردنیان له‌دوای ته‌مه‌نی یاسایی كاركردن”.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردوە، “پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ كرێكاران و ده‌ستی كاری ناوخۆیی، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت چاودێریی ڕێژه‌ی ھێنانی ده‌ستی كاری ده‌ره‌كی بكات له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، به‌جۆرێك كار نه‌كاته سه‌ر بژێوی و كاری كرێكارانی ناوخۆیی، ھه‌روه‌ھا یاساكانی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ھه‌مو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكات”.
راشیگه‌یاندووه، په‌رله‌مانی كوردستان زه‌مینه‌ی ته‌واو ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ھه‌ر پێشنیازه‌یاساو ھه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی نوێی یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌گۆڕانكاری له‌ماف و داخوازییه‌كانی كرێكاران بكات به‌ره‌و ژیانێكی شایسته تر”.