هاوپه‌یمانی نه‌سر دژی خواستی توركیا بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌كات چاو به سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به خاكی عێراق بخشێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هاوپه‌یمانی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له باره‌ی دروستكردنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستان نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامیدانه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق.
هاوپه‌یمانی نه‌سر راشیگه‌یاندووه، بانگه‌واز بۆ لایه‌نه فه‌رمی و نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ن، رێكاری پێویست به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرنه‌به‌ر، پێویستیشه له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا چاوخشاندنه‌وه به‌سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به عێراق بكات، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌قامگیری و هاوسێیه‌تی باشی نێوان هه‌ردو وڵات.
رۆژی هه‌ینی هه‌ینی سلێمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیازی هه‌یه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له چیای مه‌تینای هه‌رێمی كوردستان دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له قه‌ندیله‌وه بۆ ناوخۆی توركیا بكات.