بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكکۆماری عێراق، رایگەیاند، کە گرنگە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ھێزە ئەمنییەکان پتەوتر بکرێت، بە ئامانجی ریشەکێشکردنی داعش.
بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەدوایین پێشھاتەکانی ئەمنی عێراق نووسیوویەتی:” خوێنی پێشمەرگە، سوپا و حەشدی شەعبی لە میانی بەرپەرچدانەوەی ھەوڵی تیرۆریستان بۆ بەئامانجکردنی ئاسایشمان، تێکەڵ بوو”. ھەروەھا نووسیوویەتی:”گرنگە ریزەکانمان یەک بخەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەوڵەت و ھێزە ئەمنییەکان، جگە لەوەیش نابێت مەترسی و ھەڕەشەکانی داعش بە کەم سەیر بکرێت.
سەرۆكکۆماری عێراق، راشیگەیاندووە، کە گرنگە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ھێزە ئەمنییەکان پتەوتر بکرێت، بە ئامانجی ریشەکێشکردنی داعش لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق.
ئهمهش دوای ئهوه دێت كه له زنجیره هێرشێكی چهكدارانی داعش له چهند ناوچهیهك بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگه و هێزه عێراقیهكان چهندین كهس شههید و برینداربوون.