• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, شوبات 12, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مەسرور بارزانی: مانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق گرنگە

مەسرور بارزانی: مانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق گرنگە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری هێرشەكەی داعشی بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچە گەڕاندەوە و رایگەیاند، “جەخت لە گرنگیی جێبەجێكردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەكەینەوە”.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لەبارەی هێرشەكەی داعش رایگەیاند، “وەك چەندینجار دووپاتمان كردووەتەوە، داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەكی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم”.
 لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان دروستبووە بە “مەترسییەكی زۆر گەورە” لەسەر هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق باسدەكات، لەو پێناوەشدا داوای دروستكردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات و ئامادەیی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك لەو پێناوەدا دەردەبڕێت.
 مەسرور بارزانی ئاماژە بە گرنگیی راهێنان و هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەدات و دەڵێت، “مانەوەیان لە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شكستپێهێنانی یەكجارەكی داعش”.
 لە هێرشەكەی بەرەبایانی شەممەی چەكدارانی داعشدا بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركوك سێ پێشمەرگە شەهید و دووی دیكەش بریندار بوون.

دەقی پەیامی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: 

بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ، چەند پێشمەرگەیەك شەهید و برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدەكان ڕادەگەیەنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم . هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازم . 

وەك چەندین جار دووپاتمان كردووەتەوە ، داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق ، بە تایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، كە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت كە لەو سنوورانەدا هەیە . بۆیە جەخت لە گرنگیی جێبەجێكردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەكەینەوە. 

هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شكستپێهێنانی یەكجارەكی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەكان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2021/5/1

ShareTweetShare
Previous Post

هاوپه‌یمانی نه‌سر دژی خواستی توركیا بۆ دروستكردنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له‌ هه‌رێم ده‌وه‌ستێته‌وه‌

Next Post

هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێویستە حكومەت پابەندبكرێت بە جێبەجێكردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی

بەرێوەبەر

Next Post
هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێویستە حكومەت پابەندبكرێت بە جێبەجێكردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی

هەڤاڵ ئەبوبەكر: پێویستە حكومەت پابەندبكرێت بە جێبەجێكردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ