• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی دیاریکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی دیاریکرد

by زەردەشت حەمەد
ئایار 3, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان بەوەکالەت لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد، کە بەهۆی لێکەوتەکانی کۆرۆناوە خوێندن لەناو پۆلەکان راگیراوە.

د. سەیوان عەلی رەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردە کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانە بە وەکالەت لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیانی کردووە، چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی روونکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەی لە 2ی ئایاردا دیاریکردنی بەشە وانەکانی هەفتانە و پوختکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ قوتابخانە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021 بڵاوکرایەوە. نووسراوەکە بە ژمارە 3079 لە 3/5/2021 دەرچووە، ناو و واژۆی د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەت و مۆری دەکردەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی بە سەرەوەیە، لە شەش خاڵدا هەژمارکردنی نمرەکان روونکراوەتەوە،

کە ئەمە دەقی خاڵەکانە:

1- سەبارەت بە بازنەی یەکەمی قۆناخی بنەڕەتی پۆلی 1 تاوەکو 3 کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەبێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە چوارەم هەڵسەنگاندن لەکاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دابنرێت، کە لە 22-6-2021 ئەنجام دەدرێت.

2- سەبارەت بە پۆلەکانی 4 تاوەکو 11 کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، پێویستە نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم (10 نمرە) و تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20 نمرە) و هەڵسەنگاندنی دووەم (10 نمرە) ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە (60 نمرە) لە 22-6-2021 ئەنجام دەدرێت. بەڕەچاوکردنی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تەنها نمرەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتە (10 نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم و 20 نمرەی تاقیکردنەوەی نووسینەکی 10 نمرەی هەڵسەنگاندنی دووەم) دەبێتە نمرەی کۆشش و تاقیکردنەوەی نیشتمانی لە (60 نمرە) لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان ئەنجامدەدرێت بەپێی خشتەیەکی تایبەت.

3- سەبارەت بە قوتابیانی دەرەکی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، تاقیکردنەوەی نیشتمانی لەسەر (100 نمرە) ئەنجام دەدەن بە هەمان پرۆگرامی دیاریکراو.

4- لەکاتی دەستپێکردنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئەو قوتابیانەی فۆرمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە، کە بەشداری خوێندنی ناو پۆل ناکەن، ئەوا نمرەی بەدەستهاتووی تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20 نمرە) دابەشی دوو دەکرێت لە شوێنی ئەو هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت، کە نمرەی نییە.

5- لە داهاتوودا شێوازی تۆمارکردنی نمرەکان لەسیستەمی `ئی پەروەردە` بەڕێنمایی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بە وردی روون دەکەینەوە.

6- ئەو نمرانە و شێوازی دابەشکردنی بە ئەنجامی کۆتایی ئەم ساڵی خوێندنی (2020- 2021) هەژمار دەکرێت.

ShareTweetShare
Previous Post

حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشیان كرده‌وه‌ سه‌ر باشوری سعودیه‌

Next Post

پەروەردەى هەرێم کۆتایی خوێندنى ئەمساڵى راگەیاند

زەردەشت حەمەد

Next Post
پەروەردەى هەرێم کۆتایی خوێندنى ئەمساڵى راگەیاند

پەروەردەى هەرێم کۆتایی خوێندنى ئەمساڵى راگەیاند

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ