وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانی و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جران.
یه‌حیا سه‌ریع وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی حوسیه‌كان یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، به دوو موشه‌كی جۆری به‌در و چوار فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری قاسف هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جران و بنكه‌ی ئاسمانی مه‌لیك خالید له باشوری سعودیه.
سعودیه هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، دوو موشه‌كی دوورهاوێژ به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جران كه‌وتووه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكهوانیش تێكشكێنراوه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بكات.
حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن كه له سه‌نعای پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری ئه‌و وڵاته باڵاده‌ستن له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریان لێده‌كرێت و تائێستا چه‌ندین جار هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری سعودیه.