وەزارەتى پەروەردە لە نووسراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ٢٢ى مانگی حوزەیران، تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی یەکی بنەڕەتى تا ١١ی ئامادەیی دەستپێدەکات و بەوەش کۆتایی خوێندنى ساڵەکە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان ، بڕیارە ١٦ى ئەم مانگە پرۆسەى خوێندنى ناوپۆل دەستپێبکاتەوە و لە هەفتەیەکیشدا تەنیا سێ رۆژ دەوام بکرێت، بەو پێیەش تەنیا ١٥ رۆژ دەوامی راستەقینە لەناوپۆل دەبێت و دواى ئەوەش کۆتایی بە خوێندنى ئەمساڵ دەهێنرێت.
هاوکات، خوێندنى ناوپۆل خۆویستانە دەبێت واتە خوێندنى ئەلیکترۆنى لانابات و دایکان و باوکان ناچارناکرێن قوتابیانیان بنێرنەوە بۆ خوێندنگاکان، وەزارەتى پەروەردەش بەرپرسیارێتى توشبوونى قوتابیان هەڵناگرێت و ئەو بڕیارەشیان بە ناچاریداوە