جوتیارێكی به‌لجیكی به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت و به بێ مه‌به‌ست ده‌ستكاری سنوری ولاته‌كه‌ی و فه‌ره‌نسا ده‌كات.
له‌گوندێكی سه‌رسنوری نێوان به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا جوتیارێك له كاتی كاركردن له كێڵگه‌كه‌ی به‌ردێك دێته سه‌ر رێگه‌ی تهراكتۆرهكهی و ئه‌ویش دووریده‌خاته‌وه.
دواتر ئاشكرابوو ئه‌و به‌رده به‌ردی دیاریكردنی سنوره و به مه‌ودای 2 مه‌تر و 29 سانتیمه‌تر له شوێنی خۆی دوریخستوهتهوه و هه‌ڵیداوه‌ته ناو خاكی فه‌ره‌نساوه.
ئه‌و رووداوه ره‌نگه له هه‌ر شوێنێكی جیهان بووایه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی ساز بكردایه، به‌ڵام له به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا بووه‌ته جێی گاڵته و گه‌پ، به تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ده‌یڤید لاوكس سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و گونده‌ی جوتیاره‌كه‌ی تێیدا نیشته‌جێیه باسی له‌وه‌كردووه، كه ئه‌و جوتیاره به‌و كاره‌ی سنوری به‌لجیكای گه‌وره‌تر و رووبه‌ڕی فه‌ره‌نسای بچوكتر كردووه و ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه.
راشیگه‌یاندووه، ده‌ستبردن بۆ سنوری نێوان دوو كێڵگه‌ش كێشه و ململانێی لێده‌كه‌وێته‌وه نه‌خوازه ده‌ستكاریكردنی سنوری نێوان دوو وڵات.
به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا 620 كیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شیان هه‌یه و ئه‌و به‌رده له ساڵی 1819ه‌وه له‌و شوێنه دانراوه و به‌رپرسانی خۆجێیی داوایان كردووه ئه‌و جوتیاره به‌رده‌كه بۆ شوێنی خۆی بگوازێته‌وه.