سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتى برێت مەکگۆرک سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتدا کۆببنەوە.
برێت مەکگۆرک لە دواى ریفراندۆمى ساڵى ٢٠١٧ەوە سەردانى هەرێمى کوردستانى نەکردووە، لە ئێستاشدا لە ئیدارەکەى جۆ بایدن پۆستی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای وەرگرتووە.