وەزیری بازرگانیی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بۆ مانگەكانی داهاتوو دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن.
عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لهوهكردووه، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مانگەكانی داهاتوو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان كە لای بریكارەكان وەریدەگرن، گۆڕانكاری بەسەردا دێت و دوو مادەی دیكه زیاد دەكرێن.
لە بارەی ماددە زیادکراوەکان وەزیری بازرگانیی عێراق وتی: “بۆ مانگەكانی داهاتوو دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكانیش بۆ بهشهخۆراکی مانگانە زیاد دەكرێن”.
لای خۆیهوه وهزارهتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، له بارهی زیادكردنی ئهو دوو ماده خۆراكیهوه نوسراویان له وهزارهتی بازرگانی حکومەتی عێراق پێگهیستووه و له مانگهكانی داهاتوودا له رێگهی بریكارهكانی خۆراك بهسهر هاوڵاتیاندا دابهشدهكرێت.
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رونیكردەوە، چاوەروانین بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆئەوەی دابەشی سەر ھاولاتیانی ھەرێم بکەین و کەھاولاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتوە.