نوێترین هەواڵ

فه‌رمانی گرتن بۆ وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر ده‌رچوو

به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فێرۆدانی سامانی ده‌وڵه‌ت فه‌رمانی گرتن بۆ وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر ده‌ركرا.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی قه‌ته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، دادوه‌ری گشتیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ فێڕۆدانی سامانی ده‌وڵه‌ت و خراپبه‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فه‌رمانی گرتنی بۆ عه‌لی شه‌ریف عیمادی وه‌زیری دارایی ده‌ركردووه‌.
ناوبراو جیا له‌وه‌ی وه‌زیری داراییه‌ هاوكات له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی سامانی نیشتمانی قه‌ته‌ر و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت.
دادوه‌ری گشتیی قه‌ته‌ر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌ باره‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی وه‌زیری داراییه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .