دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم پارێزگاكانی سه‌رپشك كرد له باره‌ی رێكاره‌كان له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك رایانگه‌یاند، له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز هاتوچۆ ئاساییه و نوێژی جه‌ژنیش به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌ینراوی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌و سێ پارێزگایه له رۆژانی جه‌ژندا هاتوچۆ ئاسایییه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راناگه‌یه‌نریت.
له هه‌مان كاتدا جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان و خۆبه‌دورگرتن له گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی كردوه‌ته‌وه.
باسیان له‌وه‌شكردووه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ده‌رباره‌ی نوێژی جه‌ژنیش رایانگه‌یاندووه، كه پێویسته به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكرێت.