هۆڵه‌ندا حه‌وت پارچه‌ شوێنه‌واری دزراو راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حەوت پارچە شوێنەواری دزراو کە لە ھۆڵەندا دەستیان بەسەرداگیراوە، رادەستی کراوەتەوە.
لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:”حەوت پارچە شوێنەواری دزراو لە لایەن ھۆڵەنداوە رادەستی باڵیۆزخانەی عێراق لە لاھای کراونەتەوە”.
ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە پارچە شوێنەوارە دزراوەکان لە ھۆڵەندا لە لایەن دەستەی زانیاری و میراتەوە، دەستیان بەسەرداگیرابوو.
له‌ساڵانی رابردوودا و به‌تایبه‌تی له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویه‌كانی عێراق براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و تائێستا به‌شێكی كه‌میان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .