• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
ئێستا ئیتر کێ هەڕەشەیە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟

ئێستا ئیتر کێ هەڕەشەیە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟

by زەردەشت حەمەد
ئایار 9, 2021
in سلایدشۆ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

یوسف محەمەد سادق

پەیوەندیدار بە سزادانی ئازادیخوازانی بادینان..

(١)

ئێشتا ئیتر کێ هەڕەشەیە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟

یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی کە بویە هۆی هێنانەکایەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد بەتایبەت لە کوردستانی عێراق دوای پەلاماری رژێمی پێشوی عێراق بۆسەر کوەیت، پرسی قڕ کردن و پێشێل کردن ماف و ئازادییە گشتی و کەسییەکانی گەلی کورد بو لە لایەن ڕژێمی پێشوی عێراق.

بۆیە پاش کۆڕەوی خەڵکی کوردستان بە هۆی پەلاماری سوپای عێراق بۆسەر پارێزگاکانی هەرێم، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپای رۆژاوا، لەڕێی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایش، بۆ یەکەم جار لە دوای جەنگی سارد دەستێوەردانی مرۆییان کرد بۆ پاراستنی گەلی کوردستان و، بە پێشنیاری فەڕەنسا ناوچەی دژە فڕینیان دروست کرد و، هەر ئەمەش بویە بناغەی دامەزراندنی هەرێمی کوردستان.کەچی ئێستا بە هەڵگرتنی شوێن پێی ئەو رژێمە داپڵۆسێنەرە، وا دەسەڵاتی دیفاکتۆی هەرێم، جارێکی تر هەرێم ئەخاتەوە پێگەی دژبەری ئەو بەهایانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی ئازاد کاریان بۆ ئەکات و بەو هۆیەشەوە سی ساڵە هەرێم دەپارێزن.

ئەم پەیامە بە ڕونی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی دۆستی کوردستان لەم چەند ڕۆژەدا دیارە. ماوەیەکی زۆرە میدیا و ناوەندەکانی بڕیاری رۆژاوا سەرنجیان لەسەر پرسی پێشێل کردنی بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و، بەردەوامیی گەندەڵییە لە هەرێمی کوردستان. کاردانەوەکان بۆ پرسی سزادانی ئازادیخوازانی بادینان، پرسیاری لەسەر شەرعییەتی پشتیوانی کردنی هەرێم لە بەرامبەر نەیارانی ئێجگار گەورەتر کردوە لە کاتێکدا دەوڵەتانی رۆژاوا لە بەرژەوەندییانە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە بکەن کە کوردیان بەسەر دابەش کراوە. دەبێت بە هۆی ئەم سکانداڵەی سزای چالاکانی بادینان چاوەڕێی هەڵوێستی دیکەش بین.

پێداگریی کوێرانەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و شکستی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، بویە هۆی لەدەستدانی نیوەی خاکی هەرێم. ملهوڕیی ئێستای ئەم دەسەڵاتەش بۆ سەپاندنی حوکمی پۆلیسی و بەکارهێنانی دادگاکان بۆ سەرکوت کردنی سیاسی سەرباری بەردەوامیی گەندەڵی و بێدادیی کۆمەڵایەتی، داهاتوی ئەم بەشەی تری هەرێمیش ئەخاتە بەردەم مەترسیی جدییەوە.

ئێستا ئیتر کێ مەترسییە لەسەر داهاتوی هەرێم!؟ ئێمە کە داوای حوکمی چاک و بتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و دامەزراندنی دامەزراوەی شەرعیی نوێنەر و بەرگریکار لە خەڵک دەکەین، یان ئێوە کە ئەتانەوێ درێژە بە حوکمی تاکە کەسی و قۆرخ کردنی سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم وخاڵی کردنەوەیان لە شەرعییەت ئەدەن!؟

ئێمە کە داوای سەروەرکردنی بەرژەوەندیی گشتی و بەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان و پڕ فەڕ بۆ دانیشتوانەکەی ئەکەین، یان ئێوە کە هەر خەریکی وێران کردنی زیاتری هەرێمن لەڕێی بە تاڵان بردنی داهاتەکانی سەرزەوی و ژێر زەویی ئەم هەرێمە!؟ ئێمە کە دەمانەوێ فشار بکەین لەپێناوی پاراستنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و لەو ڕێگایەشەوە ئاوارتە کردنی هەرێم لە دەوروبەرەکەی و بەم شێوەیەش بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی، یان ئێوە کە ڕۆژێک بە سەرکێشیی ریفراندۆم و دەمێکیش بە چونیەک کردنی هەرێم لە گەڵ سیستمە نادیموکراسییەکانی ناوچەکە هەرێم ئەخەنە سەنگەری بەرامبەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟!

ShareTweetShare
Previous Post

نیمار بەرشەلۆنەی توڕە كردووە: بەكاری هێناین

Next Post

كازمی: په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ قۆناغێكی زێڕیندان

زەردەشت حەمەد

Next Post
كازمی: په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ قۆناغێكی زێڕیندان

كازمی: په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌ قۆناغێكی زێڕیندان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ