• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, ئازار 26, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
دژە تیرۆری یەكێتی بەشداریكردن لە كوشتنی قاسم سولەیمانی رەتدەكاتەوە

دژە تیرۆری یەكێتی بەشداریكردن لە كوشتنی قاسم سولەیمانی رەتدەكاتەوە

by زەردەشت حەمەد
ئایار 9, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

لەسەر تۆمەتباركردنی بە تێوەگلانی دەزگای دژە تیرۆر لە كوشتنی قاسم سولەیمانی ئەو دەزگایە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەك ئاگاداربوون و بەشداربوونی هێزەكەمان لە كردەوەی لەوجۆرەدا رەددەكەینەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا كە بەناوی وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆرەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، راپۆرتێك بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا بە شێوەیەكی ناڕوون تۆمەتی بەشداربوون لە كەیسی تیرۆركردنی ژەنراڵ قاسم سولەیمانی دەخاتە سەر چەند ئەفسەرێكی كوردی و لە شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژە تیرۆری سەر بە هەرێمی كوردستان هاتووە، گەرچی ئێمە نازانین كە نووسەرانی راپۆرتەكە مەبەستیان لە كام هێزی دژە تیرۆرە لە كوردستان، چونكە بەداخەوە ‌‌تا ئێستاش وەك ئاشكرایە دوو هێزی پێشمەرگە و دوو ئاسایش و دوو هەواڵگری و دوو دژە تیرۆر لە هەرێمی كوردستان هەن‌.
باس لەوەشكراوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە ئێمەوە وەك هێزەكانی دژە تیرۆر هەبێت، بەهەموو شێوەیەك ئاگاداربوون و بەشداربوونی هێزەكەمان لە كردەوەی لەوجۆرەدا ڕەتدەكەینەوە، خۆ ئەگەر راپۆرتەكە پەیوەندی بە لایەنەكەی ترەوە هەبێت، ئەوا حەقی وایە خۆیان روونكردنەوە بدەن، بەتایبەت كە ئێمە ئاگاداری هیچ چالاكییەكی ئەوان نین و ئەوان لە دەرەوەی هەموو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانن.
لە رونكردنەوەكەدا هاتووە، ژەنراڵ قاسم سولەیمانی هاوڕێیەكی نزیكی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ مام جەلال بووە و دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ بە تیرۆریزمی كردووە كە قاسمی سولەیمانییش تیایدا دەجەنگا ئاشكرایە كە بە تیرۆركردنی سەركردەیەكی لەم ئاستە، هەرێمی كوردستان دۆستێكی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەكی مام جەلالی لەدەستچوو.
وتەبێژەكەی دژە تیرۆر دەشڵێت، شایانی بیرهێنانەوەیە كە حكومەتی ئێران و حكومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسی بەئامانجگرتنی فەرماندە باڵاكەی ئێران لە عێراق، لە ساڵی رابردووەوە لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆزینەوەی بكەرەكانی ئەو كردەوەیە و بۆ دەستنیشان كردنی بكەرەكانی چاوەڕوانی راپۆرتی میدیایی ناكەن، ئێمەش ئامادەین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێك. 
رونیشكراوەتەوە، سەرباری ئەمانەش ئێمە ئەو گریمانەیە بەهەند وەردەگرین كە دەزگایەكی هەواڵگریی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان، دەستی هەیە لە هەوڵدان بۆ تێوەگلاندنی دەزگاكەمان، بەتایبەت كە ئاگادارین ماوەیەكە ئەو دەزگا هەواڵگرییە بەشێكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ دزەپێكردنی زانیاریی چەواشە بۆ میدیا ناوچەیی و جیهانییەكان و دەیانەوێت بە هەر نرخێك بووە زیان بە ناوبانگ و‌ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و زۆنی سەوز بگەیەنن.
باس لەوشەكراوە، بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە هەواڵەش تایبەت بە شەهیدكردنی حاجی قاسم سلێمانی لەم كاتەدا و لكاندنیشی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لەلایەن میدیاكانی پارتییەوە، بۆ ئەوەیە قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیە بكەنەوە كە بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندیی تەسك، دژایەتییان لەگەڵ خەڵك و یاریكردن بە چارەنووسی هەرێمی كوردستان، بەر پێگە حزبی و سیاسی و دیپلۆماسییەكەیان كەوتووە، بەتایبەتتریش دوای سكانداڵی دەستگیركردن و زیندانی كردنی رۆژنامەنووسی  گەنجی كورد بە تۆمەتی بێ بنەما، كە متمانەی لای خەڵك و دەرەوەش بۆ نەهێشتوون.

ShareTweetShare
Previous Post

هۆڵه‌ندا حه‌وت پارچه‌ شوێنه‌واری دزراو راده‌ستی عێراق ده‌كاته‌وه‌

Next Post

وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ راگەیەنرا

زەردەشت حەمەد

Next Post
وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ راگەیەنرا

وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ راگەیەنرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ