موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر، رایگەیاند كە كردەكانی تیرۆركردن، شێوازی ترسنۆكەكان یان ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتییەكەی بگەیەنن.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی “بەشداریكردن لە ھەڵبژاردن، مەرج و پەیماننامەی خۆی ھەیە و دەبێت ھەمووان لە چوارچێوەكانی شەرع، عەقل، كۆمەڵایەتیی و نیشمانییەوە پێوەی پابەند بن، نەوەك پەنابردن بۆ كردەكانی تیرۆركردن، چونكە ئەوە شێوازی ترسنۆكەكان یان ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی نیشتمان و سەلامەتییەكەی بگەیەنن”.
راشیگەیاندووە “داوا لە حكوومەت دەكەین كە بەزووترین كات، تاوانباران راپێچی دادگا بكات، ھەروەھا داواش لە ھەمووان دەكەین كە دان بەخۆدا بگرن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە كەربەلا ئیهاب وەزنی چالاكوانی خۆپیشاندانەكان بە دەستڕێژی گولە كوژرا و لە دیوانیەش هەوڵی كوشتنی ئەحمەد حەسەن پەیامنێری كەناڵی فورات درا.