سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له سه‌رده‌می زێڕیندان و به‌م نزیكانه‌ش شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رده‌می زێڕیندان و پێویستمان به بنیاتنانی متمانه‌یه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان.
باسی له‌وه‌شكرد، كە له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كوردستان كاریان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی لێكتێنه‌گه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كردووه.
كازمی راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌م نزیكانه ره‌وانه ده‌كرێن.