بهرپرسێكی وهزارهتی ئهوقافی ههرێم ئاشكرای دهكات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی زەکات و خێر دامەزرێنێت، كه ئەنجوومەنێکی 9 کەسی سندووقەکە بەڕێوەدەبەن.
ئیبراهیم محەممەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، له لێدوانێكدا بۆ سایتی روداوو رایگهیاندووه، ” وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیاری بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی سندووقی زەکات و خێر داوە و بەمنزیکانە فەرمانی بۆ دەردەچێت و ئەنجوومەنێکی بۆ دروستدەکرێت کە بەپێی یاسای 55ی ی ساڵی 1987ی عێراقی کاردەکات”.
ئیبراهیم محەممەد بەرزنجی وتیشی: “سندووقەکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی زەکات و خێرە و دەمانەوێت لەو رێگەیەوە باشتر پارەی زەکات دابەشبکرێت. سندووقەکە ئەژماری بانکی بۆ دەکرێتەوە و شەفافانە کارەکانی رادەپەڕێندرێن”.
رونیشیكردهوه، لە هەموو شوێنێکەوە پارە وەردەگرێت و خەڵک ئازادە زەکات بداتە سندووقەکە یان بە شوێنی دیکە، واتە ئێمە بەزۆر پارە لە خەڵک وەرناگرین”.
بەڕێوەبەری توێژینەوە و ئیرشاد لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی سوودمەندان لە سندووقەکە دهڵێت: “ئەو کەسانەی کە شیاون دەتوانن سوودمەند بن لێی، هەروەها حکومەت لە کوێ پێویستی بە پڕۆژەی خێرخوازی وەکو قوتابخانە یان نەخۆشخانە هەبوو سندووقەکە دەتوانێت هاوکار بێت”.