وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەگشت وەزارەت و فەرمانگەکان دەکەن تەنها لەڕێگەی سیستەمی ئۆنڵاین (IIS) و نوێنەری ژمێریاری لە یەکەی ژمێریارییەکان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەت بکەن.
وەزارەتی دارایی لەنوسراوێکدا ئاگاداری وەزارەت و فەرمانگەکان دەکەنەوە بەمەبەستی کارئاسانی و راپەراندنی نووسراوەکان و کەمکردنەوەی بەدواداچوونی فەرمانبەران (مراجع) بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری “تکایە کاری پێویست ئەنجام بدەن کە تەنها لەڕێگەی سیستەمی ئۆنڵاین (IIS) نوێنەری ژمێریاری لە یەکەی ژمێریارییەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن”.
لەبڕیارەکەدا هاتووە، نابێت نووسراوەکان بدرێنە دەست فەرمانبەران (مراجع)، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار نابن لە دواکەوتن و جێبەجێ نەبوونیان.