سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ئیمانوێل ماکرۆن نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکان، هەروەها داوای ” دووبارە دەستپێکردنەوەی ” دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیانی کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە فەڵەستینیەکان موشەکی زیاترییان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد لەکاتێکدا ئیسڕائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی غەزە و بڵاوکردنەوەی هێز لەسەر سنووری غەزە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز