د.بەرهەم ساڵح داوا لە لایەن كوردیەكان دەكات بۆ پێشهاتی نوێ ئامادەبن

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئاشكرایده‌كات، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ خۆیان بۆ پێشهاتی نوێ له‌ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ن‌و یه‌كڕیزبن، باس له‌وه‌شده‌كات، له‌و ڕوه‌وه‌ دكتۆر به‌رهه‌م‌و مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دورودرێژیان ئه‌نجامداوه‌.

حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئاشكرایده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی د.به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ولێرو سلێمانی، ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان بووه‌ له‌پێشهاته‌ نوێیه‌كانی ناوچه‌كه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و، “له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژیان ئه‌نجامداوه‌”.

ده‌نگی ئه‌مریكا پاڵپشت به‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكردوه‌، “په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك كۆمارو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌رچه‌نده‌ ئاساییه‌، به‌ڵام گه‌رم‌و گوڕیه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ بادانه‌وه‌ی كازمی به‌لای هه‌ندێك لایه‌نی شیعه‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌”.

بۆ ئه‌وه‌ش حه‌سه‌ن جیهاد وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ڕه‌تیكرده‌وه‌ گرفت له‌نێوان سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیراندا دروستبووبێت، ئه‌و وتویه‌تی:”په‌یوه‌ندی نێوانیان باشه‌، به‌رده‌وام یه‌كده‌بینن.”

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .