زیدان داهاتووی خۆی لە ریاڵ مەدرید یەكلایی كردەوە

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرایكرد، زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە كۆتایی ئەم وەرز ریزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت و ئەوەشی بە ئیدارەی یانەكە راگەیاندووە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، زیدان لە ژووری خۆگۆڕین یاریزانەكانی یانەكەی لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە وەرزی داهاتوو لەگەڵیاندا نامێنێتەوە.
ئەوەش هاتووە، دوای دەركردنیان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و پێش یاریەكەیان لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە لە خولی ئیسپانی لەگەڵ یاریزانەكاندا كۆبووەتەوە، بەهۆی ئەو كۆبونەوەشەوە كۆنگرەی رۆژنامەوانی زیدان لە كاتی ئاسایی دواكەوت.
ماركا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، زیدان وتویەتی كە بۆ ماوەیەكی درێژ تاوتوێی ئەو بابەتەی كردووە و گەیشتووەتە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە داهاتووی، راهێنەرە فەڕەنسییەكە پێی وایە كە ئەركەكەی لە یانە ئیسپانییەكە كۆتایی هاتووە و ئێستا كاتی ماڵئاوایی كردنە.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .