سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نە خۆجێییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ک له هه‌رێمی کوردستان که‌موکورتیی زۆری تێدایه و ئێستا لیژنه‌که‌یان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم کار بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکه ده‌کات.
شاخه‌وان ڕه‌وف به‌گ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی کوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕایگه‌یاندوه، “له هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵگرتنی چه‌ک به یاسای ژماره 16ی ساڵی 1993 ڕێکخستنی یاسایی‌ی بۆ کراوه و جۆر و مه‌رجه‌کانی هه‌ڵگرتن و سزاکانی سه‌رپێچیکردن دیاریکراون له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێنمایییه‌کی تری په‌یوه‌ست به ڕێکخستنی یاسای هه‌ڵگرتن و مۆڵه‌تپێدانی چه‌ک، هه‌ندێک له بڕگه و خاڵەکانی ئه‌م یاسایه که‌موکورتیی تێدایه و پێوسته هه‌موار بکرێته‌وه.
به‌وته‌ی شاخه‌وان ڕه‌وف، ئه‌و یاسایەی، كه ئێستا کاری پێ ده‌کرێت له سه‌رده‌مێکدا نووسراوه که واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو جیاواز بووه، بۆیه به هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیی قۆناغی ئێستا و زۆربوونی حاڵەتهکانی کوشتن که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به چه‌کی بێمۆڵەت ئه‌نجام ده‌درێن، لیژنه‌که‌یان سه‌رقاڵی هه‌موارکرنه‌وه‌ی یاساکه‌یه، حه‌تمه‌ن به هه‌ماهەنگیی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته که وه‌زاره‌تی ناوخۆیه”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “یاسای پێدانی مۆڵەتی هه‌ڵگرتنی چه‌ک له هه‌رێمی کوردستان کارئاسانیی زۆری تێدایه، له‌م یاسایه‌دا هه‌موو که‌س مۆڵەتی هه‌ڵگرتنی چه‌کی پێ دراوه، جگه له‌وه‌ش، غه‌رامه و ماوه‌ی به‌ندکردن له یاساکه بۆ که‌سی سه‌رپێچیکار که‌مه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌مواره‌که به شێوه‌یه‌ک بێت هه‌موو که‌س نه‌توانێ به ئاسانی ببێته خاوه‌نی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه و چه‌ک، هه‌مواری یاساکه به شێوه‌یه‌ک ئاماده ده‌کرێت که ئه‌و فه‌وزایه‌ی له هه‌ڵگرتنی چه‌ک هه‌یه چاره‌سەر بکات.”
ڕوونیشی کردۆته‌وه، “تێکچوونی دۆخی ئێستای کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی بەشێک له شاره‌کان بێگومان هۆکارە سهرهکییەکەی بوونی ئه‌و چهکە زۆر و بێمۆڵهتهیه که ئێستا هه‌یه، لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م دیارده‌یەی به هه‌موو لایه‌ک گه‌یاندووه، ئێستا بەشی زۆری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵگری ئه‌و جۆره چەکانهن که هیچ ئه‌ساس و ڕێگه‌پێدانێکی یاسایی‌یان نییه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕێگه‌ی لێ نه‌گرێت دوور نییه به ته‌واوی ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تی بخاته مه‌ترسییه‌وه و دواجار ئه‌وه‌ی لێ ده‌بینرێت که ئێستا ڕوو ده‌دات”.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نە خۆجێییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان باسی له‌وه‌شكردووه، “ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مواری ئێستای یاساکه وه‌ک خۆی په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا به‌شی زۆری گرفتی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ده‌مانچه‌ی بێمۆڵەت چاره‌سه‌ر ده‌کات”.
به‌پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ماوه‌ی ساڵه‌کانی 2019 و 2020دا له هه‌رێمی کوردستان 530 که‌س به‌هۆی چه‌که‌وه کوژراون، یاخود خۆیان کوشتووه و، له ماوه‌ی ساڵێکیشدا ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 14 هه‌زار پارچه چه‌کدا گیراوه.