• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
رۆڵ و پێگەی مێژویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ

رۆڵ و پێگەی مێژویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ

by زەردەشت حەمەد
ئایار 19, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان :

نەوشیروان مستەفا، سیمبولی نەتەوە و نیشتیمانێک ‎هاونیشتمانیانی کوردستان.. ‎ئەمڕۆ، چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت. سەرکردەیەک وەک رەمزی هەرە پاکی خەباتی رزگاری نیشتمانی کوردستان.. وەک کەسایەتیەکی داھێنەر لەبواری سیاسەت، فکر، مێژو، ئەدەب، رۆژنامەگەری.. وەک ئەندازیاری راپەڕین و ریفۆرم..

وەک سیاسیەکی کاریگەر لە دانانی بەردی بناغەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم.. وەك شۆڕەسواری چەسپاندنی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە دەستوری هەمیشەیی عێراق.. وەک ئاڵاهەڵگری یەکەمین پڕۆژەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان.. وەک قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی گەنج ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژوی نەتەوەیەک. ‎ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا یاد و یادەوەری دامەزرێنەر و ئیلهامبەخشی سیاسیی بزوتنەوەکەمان بە شکۆوە بەبیر دەهێنینەوە، جەختیش دەکەینەوە رۆڵ و پێگەی مێژویی کاک نەوشیروان تەنها لە حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسیی سنوردار ناکرێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا ئەو سیمبولی نیشتمان و نەتەوەیەکە کە پڕۆژەیەکی سیاسیەکەی بەردەوام و، ئامانجەکانی ئاشکرا و روون و رەوان، لەو سۆنگەیەوە؛ بەڵێن دەدەین سورتر و مکوڕتر لە رابردو هەوڵە سیاسیەکانمان بخەینەگەڕ بۆ هێنانەدی ئەو پەیام و بەها بەرزانەی کاک نەوشیروان خەباتی بۆ کرد، بۆ سازش نەکردن لەسەر ئەو پرەنسیپە پیرۆزانەی کە ئەنجامەکەیان چاکەی گشتی و خێر و خۆشی میللەتەکەمانی پێوە پەیوەستە.‎دۆخی سیاسیی هەرێم کوردستان، ئایندەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، ئەگەرەکانی گۆڕین لە نەخشەی هاوپەیمانێتی زلهێزەکان و وڵاتە ئیقلیمیەکان لەناوچەکە، هەمو ئەمانە بەیەکەوە دەرخەری ئاماژەی ھەڕەشەن و دەکرێ دەرفەتیش بن لەبەردەم نەتەوەکەمان.

هەربۆیە پلانکار و نەخشەڕێگا و بیری تیژ و ستراتیژی کاک نەوشیروان ئێستا لە هەمو کات زیاتر پێویستی بە خستنەگەڕ و تەرجومەکردنی بۆ واقعی حاڵ هەیە. لەم راستیەوە بانگەواز لە هەموو پارتە سیاسیەکانی هەرێم دەکەین لەچوارچێوەی سیاسەت و ستراتیژی نەتەوەیی خۆمان پارێزگاری لەبەرژەوەندی ھەرێمەکەمان بکەین و، لە ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھاوسەنگ و سەربەخۆ لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان مامەڵە بکەین.

‎پەیوەندیدار، بە دۆخی سیاسیی و کارگێڕی و دارایی هەرێمی کوردستانیش، ئەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی کارنامەکەیەتی کە پێداگیری دەکات لەسەر رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لەسەرهەموشیانەوە دەستەبەرکردنی ئازادییە مەدەنی و گشتیەکان، ئازادی بیروڕا و رادەربڕین و رۆژنامەوانی.زەمینەسازی بکرێت بۆ دادی کۆمەڵایەتی و باشکردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان. پرسی سەروەری یاسا و سەربەخۆبونی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە دروشمەوە بکرێت بە کردار، هەروەک، چەسپاندنی پرەنسیپەکانی هاوڵاتیبون و سەرەتاکانی حوکمڕانی باش؛ پێویستی بە ئیرادەی راستەقینەیە بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنەوەی کاری دامەزراوەیی، پێویستی بە رێکخستنەوە و بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، پێویستی بە چاکسازی راستەقینە و دروستکردنەوەی متمانەیە بە حکومەت و دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان.‎هاونیشتمانیانی کوردستان…

‎گۆڕانخوازان.. ‎دوای تێپەڕبونی (١٢) ساڵ بەسەر بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دەرئەنجامی پێدراوە سیاسیەکان، ئێستا بۆ هەمو لایەک دەرکەوت بەدیلی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر گۆڕانە.لەو روانگەیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە پەرۆشەوە گوێ لە سەرنج و رەخنەکان دەگرێت و ئۆرگانەکان کە ئامرازی جێبەجێکردنی کاری رێکخراوەین جێگای هەمو گۆڕانخوازانی بە هەمو جیاوازییەکانەوە تێدا دەبێتەوە. ‎لە کۆتایدا، درود بۆ رۆحی پاکی کاک نەوشیروان و هەمو شەهیدەکانی کوردستان دەنێرین، لەبیری ناکەین گێڕانەوەی شکۆ بۆ تاکی کورد، هەوڵدان بۆ بیناکردنی کەسایەتی ئازا و بوێر و هۆشیار بەرامبەر ماف و ئەرکەکانی یەکێکە لە شائامانجە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.‎

بزوتنەوەی گۆڕان‎١٩ی ٥ی ٢٠٢١

ShareTweetShare
Previous Post

پەنابەرێكی رۆژهەڵات لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئاگری لەخۆی بەردا

Next Post

پلاسخارت: بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی رێگرە لە یەكخستنەوەی پێشمەرگە

زەردەشت حەمەد

Next Post
پلاسخارت: بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی رێگرە لە یەكخستنەوەی پێشمەرگە

پلاسخارت: بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی رێگرە لە یەكخستنەوەی پێشمەرگە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ