
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له باشوری عێراق رایگه‌یاند، ساڵانه به هۆی دوكه‌ڵی بیره نه‌وتیه‌كانه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له به‌سره تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
وه‌لید حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه له باشوری عێراق له لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌كردووه، دووكه‌ڵی بیره نه‌وتیه‌كان و پاڵاوتگه‌كان بڕێكی زۆر غازی ژه‌هراوی بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بنه هۆی تووشبوونی هاوڵاتیان به شێرپه‌نه.
ئاشكراشی كرد، به پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی ساڵانه دوو هه‌زار كه‌س له سنوری پارێزگای به‌سه‌ر تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و جۆره‌كانی تری شێرپه‌نجه ده‌بن.
وتیشی، ناتوانرێت پیسبونی هه‌وا كۆنترۆڵ بكرێت، ته‌نها له‌حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕێنمایی و رێكاره ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكان كرد ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن و چاودێری جێبه‌جێكردنی ستاندارده‌كانی سه‌لامه‌تی بكه‌ن.