ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کودستان رایگەیاند، نابێت رێگە بەتێپەڕبونی دەستوری هەرێمی کوردستان بدرێت بەشێوەی زۆرینە و کەمینە، جەختیش دەکاتەوە، “ئەوانەی پێیانوایە کاک نەوشیروان کۆچیکردوە، وەک 2009 دەستور لە پەرلەمان بەدڵی پارتی تێدەپەڕێت، ئێمە ھەرگیز ڕێگا بەوە نادەین”.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کودستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لهوهكردووه، “دەستور بابەتێکی ئاسایی نیە بە زۆرینە تێپەڕێت و دەستور بەزۆرینە تێناپەڕێت، کاک نەوشیروان ساڵی 2009 کورسیشی نەبو ڕێگری، کرد چونکە تەسلیم نەبو و ئیرادەی ھەبو”.
ئەوەشی خستوەتەڕو، “ئەوانەی پێیانوایە کاک نەوشیروان کۆچیکردوە، وەک 2009 دەستور لە پەرلەمان بەدڵی پارتی تێدەپەڕێت، بزانن ئێمە ھێشتا لە پەرلەمانین و ھەرگیز ڕێگا بەوە نادەین”.
عەلی حەمە ساڵح باسی لەو رێکارانەش کردوە کەبەهۆیەوە رێگری دەکەن لەوەی دەستور بەزۆرینەی دەنگ تێپەڕێت و باسی لەوەکردوە، “ئەزمونێکمان پەیدا کردوە، گەر شتێک بزانین دژی بەرژەوەندییە گشتیەکانە، دەتوانین ڕای گشتی بۆ دروستبکەین”.
ساڵی 2009 پرۆژەی دەستور لە پەرلەمانی كوردستان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی سیاسی گەڕێندرایەوە پەرلەمان، لە خولی رابردوی پەرلەمانیش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە جارێکی دیکە لە کۆی زیاتر لە 120 ماددەی دەستور 74 ماددەی نوسرایەوە، بهڵام جارێكی تهواو نهكراوه و ماوهیهكیشه بهگهرمی باس له تێپهڕاندنی دهكرێت لهم خولهدا بۆ ئهو مهبهسته نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێم زنجیرهیهك دیداری بۆ لای لایهنه سیاسیهكان ئهنجامدا.