وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت: تائێستا ئەگەری راگرتنەوەی خوێندنی ناوپۆل لە ئارادا نییە باس لهوهشدهكات هۆکاری دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ دۆخی دارایی ههرێم دهگهڕێتهوه.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا دەربارەی ئەوەی لەو ماوەیەی لەبەردەستدا ماوە، ئەگەری دووبارە راگرتنەوەی خوێندنی ناوپۆل هەیە یان نا رایگهیاندووه، “تاوەکو ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەین، نەخێر ئەگەرێکی وا لەبەردەمماندا نییە، بەڵام مرۆڤ لەم دۆخەی کۆرۆنادا ناتوانێت لە هەفتەیەک زیاتر پێشبینی لەسەر داهاتوو هەڵبچنێت”.
لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا وهزیری پهروهرده باسی له مامۆستایانی گرێبهست كرد و رایگهیاند، دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ تەنها وابەستە نییە بە وەزارەتی پەروەردەوە، بەڵکو وابەستەیە بە کۆی گشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەش واقیعی دۆخەکەیە کە لەڕووی داراییەوە هەموو لایەک پێی ئاشنایە.
دوای ماوهیهكی زۆر له راگرتنی له ههفتهی رابردووهوه خوێندنی ناو پۆل دهستیپێكردهوه و لە رۆژانی رابردووشدا لە گەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن و پێدانی شایستە داراییەکانی شەش مانگی ساڵی رابردوویان کرد.