• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, حوزه‌یران 22, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
بۆ بەدیهێنانی خەونی خۆی و كوڕە قەڵەوەكەی یانەیەكی كڕی

بۆ بەدیهێنانی خەونی خۆی و كوڕە قەڵەوەكەی یانەیەكی كڕی

by زەردەشت حەمەد
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

زۆرجار دەوترێت كە پارە خۆشبەختی ناكڕدرێت،  بەڵام دەوڵەمەندێكی چینی بە پێچەوانەی ئەو قسەیەوە و بۆ بەدیهێنانی خەونی خۆی و كوڕە قەڵەوەكەشی یانەیەكی پلە دووی لە خولی چینی كڕیوەتەوە و كوڕەكەشی دەیەوێت ببێتە كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی داهاتوو.
ماڵپەڕی “ئۆدیتی سێنتراڵ” بڵاویكردووەتەوە، پیاوێكی دەوڵەمەندی چینی تەمەن 35 ساڵ  یانەیەكی تۆپی پێی لە خولی پلە دووی وڵاتەكەی كڕیوەتەوە، تا خەونی خۆی و كوڕەكەی بەدیبهێنێت و لە یاریە فەرمییەكاندا یاری بكەن، تۆپی پێ هیوایەتێكی گەورەی “خو شیهوا”ی سەرمایەدارە، خەونی ئەوە بوو ببێتە یاریزانێكی پیشەگەر بەڵام لاوازی بەهرەكانی و سەرقاڵبونی بە بازرگانییەوە رێگرییان لەو خەونەی كردووە، بۆ بەدیهێنانیشی یانەی “سیبو كۆجۆ”ی كڕیوەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، شیهوا تەنها هێرشبەری سەرەكی یانەكەی نییە، بەڵكو كوڕەكەشی كە كێشی 126 كیلۆیە كردووە بە یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكان، كە بە ئەستەم دەتوانێت رابكات و كۆتا تواناشی تا 5 بۆ 10 خولەك یاری بڕ دەكات، دواتر بە تەواوەتی شەكەت دەبێت.
ماڵپەڕەكە زیاتر رونیكردووەتەوە، شیهوا ژمارە 10ی یانەكەی دەپۆشێت و تائێستا تەنها یەك یاری فەرمی ئەنجامداوە، هەروەها راهێنەر و هیچ یاریزانێك بۆیان نییە رەخنە بگرن و دەستوەردان لە بەشداریكردنی كوڕەكەیدا بكەن، ئەوەش لەترسی لەدەستدانی بژێوییان.
ئەم كارە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كردووە بە دوو بەشەوە، بەشێكیان ستایشی ئازایەتی و خواستەكانی ئەو پیاوە دەكەن و هەندێكیش پێیان وایە بەو كارەی سوكایەتی بە راهێنەر و یاریزانەكانیش دەكات، تائێستاش هیچ ئاستێكیان پێشكەش نەكردووە كە هاوكاری یانەكەیان بكات و لە ریزبەندی كۆتایی خولی پلە دووی ئەو وڵاتەن و لەكۆی 5 یاری تەنها یەك خاڵیان كۆكردووەتەوە، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا یانەكە دادەبەزێت بۆ پلە سێ‌.

ShareTweetShare
Previous Post

“به‌منزیكانه‌ بودجه‌ بۆ پڕۆژەی دووسایدی نێوان پارێزگاکان خەرج دەکرێت”

Next Post

بافڵ تاڵەبانی: رێگەی نادەین دەستور بە زۆرینە تێپەڕێنرێت

زەردەشت حەمەد

Next Post
بافڵ تاڵەبانی: رێگەی نادەین دەستور بە زۆرینە تێپەڕێنرێت

بافڵ تاڵەبانی: رێگەی نادەین دەستور بە زۆرینە تێپەڕێنرێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ