ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی كەوتنەخوارەوەی كابینی تەلەفریكێك لە باكوری ئیتالیا گیانی لەدەستدا بۆ 14 كەس بەرزبوەوە.
رۆژی یەكشەممە بە هۆی پچڕانی سیمەوە كابینی تەلەفریكێك لە ناوچەی گەشتیاری سترێسای باكوری ئیتالیا كەوتەخوارەوە و بە هۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستدا، كە پێنج كەسیان ئیسرائیلی بوون.
بەهۆی ئەو رووداوەوە منداڵێكیش بە سەختی برینداربووە، كە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆكراوە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئیتالیا باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئەو تەلەفریكە لە ساڵی 1970ەوە كراوەتەوە و لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 نۆژەنكرابوەوە و لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناش داخرابوو.
هەر كابینێكی تەلەفریكەكە توانای گواستنەوەی 40 گەشتیاری هەیە