• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home وتار
گــــازی سروشتی، گرنگتر لەنـــــــەوت

گــــازی سروشتی، گرنگتر لەنـــــــەوت

by سەرنوسەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

واژۆ

لەپاش نزیکەی دەساڵ، لە وەبەرهێنان و هەناردەکردن و بەفرۆشتنی نەوتی کوردستان، هەندێك پێیان وایە، هەنگاوێکی سەرکەوتوو بووە، زۆرینەش پێیان وایە، ئەم هەنگاوەی حکومەت سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.  دەرئەنجامی ئەم کارە، ئابوری هەرێم تووشی چەندین ئاستەنگ و هەورازونشێو بووە، دەرهاویشتەخراپەکانی ئەم پرۆسەیە، بەسەر کۆمەڵگاوە ڕەنگیداوەتەوە، هەربۆیە پێویستە بیر لە جێگرەوەی تر بکرێتەوە، کە ئەویش گازی سروشتی یە ..
خۆشبەختانە هەرێمی کوردستان، بێ بەش نی یە لەسامانی گازی سروشتی، چەند کێڵگەیەکی گازی سروشتیمان هەیە، کە هەم ڕێژەی بوونی گازەکە زۆر وگەورەیە، هەم لەجۆری باشە.
بەپێ ی بڵاوکراوەکان، لە(3%) گازی سروشتی جیهان لەهەرێمدایە، پلەی (8) لەیەدەگی گازی سروشتی جیهانی وەرگرتووە، بۆ ڕوبەرێکی بچوکی وەک هەرێم، ئەم ڕێژەیە بەبەراورد بەجیهان زۆر گەورەیە، پێویستە حکومەت ستراتیژیانە، لەم سامانە گرنگە بڕوانێت و پلانی تۆکمەی زانستی و واقعی ودوورمەودای هەبێت.
یەدەگی گازی سروشتی لەکوردستان (27) ترلیۆن پێ سێجایە، قەبارەیەکی گەورەیە، ئەم یەدەگە دابەشبووە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمداو سنوری پارێزگای سلێمانی، ڕێژەی (%80) ئەم سامانەستراتیژییەی لەخۆگرتوە، لەکێڵگەکانی کۆمۆر وچەمچەماڵ ومیرانە و تاووگێ وخۆرمەڵە و تەقتەق و سەرقەڵا وچەندینی تر پێکدێت.
زۆر گرنگە، حکومەتی هەرێم، بەووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم سەرچاوە ستراتیژییەدا بکات، کەبەردەوام خواستی زیاتری دەچێتە سەر و داواکاری وڵاتان و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی لەسەرە.
دەستبەکاربونی وەزیری نوێ ی سامانە سروشتی یەکان، هەنگاوێکی گرنگە، بۆ بەرەوپێشچوونی ئیشوکاری وەزارەت و ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ، بەمەرجی شەفافیەت.
زۆر گرنگە، وەبەرهێنان بکرێت لەم سامانەستراتیژییەدا، بەتایبەتی دوای ئەوەی نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەمیشە مەترسی بەبازاڕکردنی لەسەرە، بەگشتی و بۆ نەوتی کوردستان بەتایبەتی کە بەکەمتر لەنرخی نەوتی جیهانی دەفرۆشرێت..
حکومەتی هەرێم، دەتوانێت بەپلانی درێژخایەن وستراتیژی، وەبەرهێنان لەگازی سروشتیدا بکات، بۆئەوەی ببێتە جێگرەوەی نەوت و ببێتە سەرچاوەیەکی تری داهات و بودجەی هەرێم.
زۆر گرنگە، حکومەتی هەرێم، دەرگای وەبەرهێنان بەڕووی کۆمپانیافرە ڕەگەزو جیهانییەکان بکاتەوە، بەتایبەت کۆمپانیانیاکانی هەر پێنج وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی ببێتە فاکتەرێکی گەورەی سیاسی و پاڵپشتی سەرەکی بێت بۆ ئارامی هەرێمی کوردستان و گەرەنتی داهاتووی سیاسی و ئابوری هەرێم.
لەپێناوی ئەوەی، وەبەرهێنان لەگازی سروشتیدا، وەک نەوتی لێ نەیەت، پێویستە حکومەتی هەرێم و لایەنەسەرەکیەسیاسییەکانی هەرێم، سەرجەمیان ئاگاداری بن و لەووردەکاری و شێوازی گرێبەست و وەبەرهێنانی ئەم سەرمایە گرنگە.
سەرەتا، زۆر گرنگە ئاگاداری ئەوە بین، وڵاتانی خاوەن گازی سروشتی جیهانی، نەکەین بە دوژمنی خۆمان، بەتایبەت ئێران و ڕوسیا، پێویست بەهەڵای ڕاگەیاندن ناکات، پرۆسەکە بە بچوکی بهێڵرێتەوە و بەشێوەیەک بڵاوبکرێتەوە کە بۆ پێویستی ناوخۆ ئەنجامدراوە، تائەو کاتەی کەژینگەی سیاسی و ئابوری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕێکەوتن و هەناردەکردن، هەندێ ڕاپۆرتی شیکاری نێودەوڵەتی، باس لەوە دەکەن، کەهەرێم دەتوانێت بەگازی سروشتی، پێگەی ئابوری وسیاسی، خۆی بەهێزتر بکات..
لەڕاستیدا شەڕی داهاتوو، شەڕی گازی سروشتی یە، پێویستە کوردیش خۆی بۆ ئەو قۆناغە ساز بکات، بەتایبەت هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە یاساییەکان بەگشتی و یاسای نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراقەوە، کەپێمان وایە ئەمە یەکێک دەبێت لەو کێشانەی لەئایندەدا بەڕۆکمان دەگرێت، زۆر گرنگە حکومەتی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا گرنگی بەم پرسە بدات، بۆئەوەی تووشی هەمان کێشەی کەرتی نەوت نەبینەوە، کەتائێستاش بەهەڵپەستێراوی لەنێوان هەولێرو بەغدادا ماوەتەوە.
گازی سروشتی هەرێم، ئەو فریادرەسەیە، کەدەتوانێت ئاشتی و سەقامگیری سیاسی، نێوان هەولێروبەغدا جێگیر بکات.
دەتوانرێت، ئەم سامانە ستراتیژە، وەک چەکێکی سیاسی و ئابوری بەرامبەر بەغدا، بەکاربهێنرێت، لەڕێگەیەوە داهات و بودجەی زیاتر مسۆگەرو دابین بکات، بەتایبەت پاش ئەوەی ئەمەریکا، دواین ئاگادارکردنەوەی پێشکەش بەبەغـــدا کردووە، بۆ وازهێنان لەکڕین وبەکارهێنانی گازی سروشتی ئێرانی، لەم نێوەندەدا، گازی سروشتی کوردستان، دەبێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ بەغدا و پێویستییەکانی ناوخۆی وڵــات بەگشتی و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەتایبەتی پڕدەکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە نزیکەی سێ دەیەیە، حکومەتی هەرێم، بەدەست قەیرانی کارەباوە، دەناڵێنێت و بەئێستایشەوە هێشتا هەرێم، خاوەنی بڕی پێویستی کارەبای ناوخۆیی نییە، زیاتر پشت بەکەرتی تایبەت دەبەستێت، هەربۆیە گرنگە، لەهەنگاوی یەکەمدا تەنها گازی پێویست بۆ وێستەگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکرێت و پێویستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە.
لەهەنگاوی دووەمدا، هەوڵی دابینکردنی گازی سروشتی، بۆ بەکارهێنانی پێویستیەکانی ناوماڵ، بەسیستەمی سەردەمیانە بدرێت، هەوڵبدرێت هەموو ماڵێکی کوردستان، بۆری گازی سروشتی، بگاتە ماڵەکانیان و چیتر نەوتی سپی و کارەبا بەکارنەهێنرێت بۆ خۆگەرمکردنەوە و پێویستیەکانی تر.
پاشان، بەووریاییەوە کڕیاری گازی سروشتی، لەبازاڕەکانی جیهاندا، پەیدا بکات، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا، کەهەمیشە بەدوای جێگرەوەی گازی ڕووسیا، دەگەڕێن.
هەروەها تورکیا، بەهەمان شێوە بیر لە جێگرەوەی گازی ئێران وڕووسیا دەکاتەوە، بۆیە گرنگە تورکیا، وەک بەکارهێنەرو کڕیار، لەهەمانکاتدا خاکەکەی وەک ڕێڕەوی گواستنەوەی گازی سروشتی کوردستان بۆ ئەوروپا و جیهان، بەکاربهێنرێت.
بڕیارە تورکیا بۆری گازی سروشتی کوردستان، لەڕێگەی پرۆژەی (تاناپ) ەوە ببەستێتەوە بە بۆری ئازربانجان-جۆرجیا بۆ بولگاریا و ئەوروپا،
ئەگەر پرۆژەکە سەرکەوتوو بێت، ئەوا هەرێم دەتوانێت ڕۆژانە (30) ملیۆن مەتر سێجا، هەناردەی دەرەوە دەکات.
گازی سروشتی، دەتوانێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ دابینکردنی ئارامی وئاسایشی زیاتری هەرێم.

ShareTweetShare
Previous Post

مسته‌فا سه‌ید قادر: دەستور بۆ کوردستان پێویستیه‌کی نیشتمانییه‌

Next Post

قوباد تاڵەبانی داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكات بۆ پەرەپێدانی ئازادییەكان لەكوردستان

سەرنوسەر

Next Post
قوباد تاڵەبانی داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكات بۆ پەرەپێدانی ئازادییەكان لەكوردستان

قوباد تاڵەبانی داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكات بۆ پەرەپێدانی ئازادییەكان لەكوردستان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ