دوای 12 ساڵ بەردەوامی لە پۆستی سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاهو، سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپۆستەکەی دوردەخرێتەوە، ناتانیاهوش جهختلهوهدهكاتهوه، حکومەتی نوێی ئیسرائیل سەرکەوتو نابێت و ناتوانێت ئیسرائیل لە مەترسییەکانی ئێران و حەماس بپارێزێت.
رۆژی یەکشەممە زۆرینەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتە میانڕەو، چەپ و راستڕەو و تەنانەت پارتە عەرەبییەکانیش لەئیسرائیل، كه باوەڕیان بە دانوستان و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی فەڵەستین هەیە هاوپەیمانییەکی پەرلەمانییان پێکهێنا کە لە 62 کورسی پەرلەمان پێکهاتوون و لەسەر پێکهاتەی کابینەی حکومەتیش گەیشتنە رێککەوتن.
لهوبارهشهوه میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانكردۆتهوه، نافتالی بێنێت، سەرکردەی پارتی یامینای راستڕەو رازیبو پەیوەندی بە بەرەی هاوپەیمانێتیی یایر لاپید، سەرکردەی پارتی یەش ئاتیدی ئیسرائیلەوە بکات، فراکسیۆنەکەی نافتالی بێنێت کە خاوەنی 7 کورسی پەرلەمانە کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتوی حکومەتی ئیسرائیل دەبێت و بەڵێنی پێدراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ببێتە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
لای خۆشیەوە، بنیامین نەتەنیاهو،سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا رایگەیاند، حکومەتی نوێی ئیسرائیل کە نەفتالی بێنیت بۆ ماوەی دوو ساڵ و یایر لاپیدیش بۆ ماوەی دو ساڵی دیکە سەرۆکایەتی دەکەن، سەرکەوتو نابێت و ناتوانێت ئیسرائیل لە مەترسییەکانی ئێران و حەماس بپارێزێت.