• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, شوبات 5, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی بە هەموو لایەكی وت تا كوردێك مابێت خەبات بەردەوامە

كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی بە هەموو لایەكی وت تا كوردێك مابێت خەبات بەردەوامە

by بەرێوەبەر
حوزه‌یران 1, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان
ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە چل وشەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە قەیران و تەنگژەكان، بەتایبەتی كە هێشتا ناوچەكە لەژێر مەترسیدایە و تیرۆریستان مەترسییەكانیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ چلوشەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، ئەو یەكێتییەی لەدوای نسكۆی شۆڕش و بێئومێدیی گەلەكەمان، دامەزرا و لە شاخە سەركەشەكانی كوردستان دەستی بە خەبات كردەوە، بێئومێدیی گەلەكەمانی گۆڕی بۆ بەرگریكردن و رزگاركردنی كوردستان لە دڕندەترین رژێمی فاشیست و دیكتاتۆر، بە هەموو لایەكی وت تا كوردێك مابێت خەبات بەردەوامە و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی گەلەكەمان بەرگریی دەكەن و بست بە بستی ئەم خاكە دەپارێزن.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانی، تەنها شۆڕشیان هەڵنەگیرساندەوە، بەڵكو خەباتیان كرد و قوربانیان دا تا لە ساڵی 1991 رابەرایەتیی راپەڕینمان كرد و كوردستانمان لە بەعسی فاشیست پاككردەوە، یەكەم هەڵبژاردن لە كوردستان ئەنجامدرا و كورد بووە خاوەنی حوكمڕانی هەڵبژێردراوی خۆی، بەردەوام بووین تا رووخانی رژێمی بەعس و ئازادكردنی عیراق لە حوكمی دیكتاتۆری و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی عیراقێكی فیدرالی دیموكراسی، هەموو ئەوانە یەكێتی؛ رابەر و پێشەنگی بوو.

كوردستانیانی خۆشەویست…

ئەمڕۆی كوردستان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی تێكۆشەران و شەهیدە قارەمانەكانمانە، ئەو كەڵەپیاو و جوامێرانەی؛ ژیان و گیانی خۆیان كردە قوربانی گەلەكەمان، بۆیە ئەركە لەسەرشانی هەموومان یەكێتی بپارێزین و رێگەنەدەین لە شاڕێگای خۆی لابدات، دەبێت یەكێتی پێشەنگی خزمەتكردنی خەڵك و داكۆكیكردن لە دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، یەكێتی لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی چەوسانەوە دامەزرا و خەباتی كرد بۆ زامنكردنی ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ گەلەكەمان، ئەمڕۆ و بەیانیش دەبێت هەر لەم پێناوەدا خەبات بكات و پێشەنگی دیموكراسی و چاكسازیی بێت و نەبێتە بەشێك لە هەوڵدان بۆ بەرتەسككردنەوەی ئازادیی رادەربڕین و چەوساندنەوەی خەڵك و حوكمڕانییەكی ناتەندروست و ناسەقامگیر.

جارێكی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر و تەواوی كوردستانیان دەكەم.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ShareTweetShare
Previous Post

ئەدهەم بارزانی: ناتوانم لە ژێر داگیركەریی دەوڵەتی توركدا بمێنمەوە

Next Post

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە 4 مانگدا زیاتر لە هەزار توشبووی شێرپەنجە تۆمار كراون

بەرێوەبەر

Next Post
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە 4 مانگدا زیاتر لە هەزار توشبووی شێرپەنجە تۆمار كراون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە 4 مانگدا زیاتر لە هەزار توشبووی شێرپەنجە تۆمار كراون

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ