
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی لەبارەی ئاگركەوتنەوە لە كەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆك بڵاو كردەوە و پشتیوانی تەواوی حکوومەتی بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات كردەوە.
مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” نووسیویەتی “خه‌مبارم به هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه لە کەمپی شاریا له دهۆك، لەگەڵ پارێزگار قسەم کرد و پشتیوانی تەواوی حکوومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە”.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ھەروەھا داوای له به‌خشه‌ران كرد هاوكاری زیاتر بۆ كەمپە‌کە دابین بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی ئاگرەكی گەورە له به‌شێك لە خێوه‌ته‌كانی كه‌مپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وتە‌وه، به‌م هۆیه‌وه 370 خێوەتی ماڵە ئاوارەكان سووتا و زیانی گەورەی لێ كەوتەوە.