جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە کۆیە 10 گۆڕەر بۆ 10 وێستگە دابینکراوه، كه بڕی 2 ملیار و 728 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، ده‌شڵێت: ئامانجی حکومەتی هەرێم پشت بەستنە بە گازی سروشتی لە بەرھەمھێنانی کارەبا، کە تێچوونی زۆری بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، لە کردنەوەی پڕۆژەیەکی کارەبادا لە کۆیە کە دابینکردنی 10 گۆڕەر بوو بۆ 10 وێستگە بە گوژمەی 2 ملیار و 728 ملیۆن دینار ڕوونمکردەوە، ئامانجی حکومەتی هەرێم پشت بەستنە بە گازی سروشتی لە بەرھەمھێنانی کارەبا، کە تێچوونی زۆری بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
قوباد تاڵه‌بانی جەختیشیکردۆته‌وه، پێداچوونەوە دەکەین بە شێوازی دابەشکردنی کارەبا و ڕێوشوێنی توندیش دەگیرێتەبەر بەرامبەر بە هەرجۆرە زیادەڕۆییەک لەسەر ئەم کەرتە.