
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، وه‌زیری دارایی ئاماده نیه به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بچێته په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی له‌پۆسته‌كه‌ی كردوه.
محه‌مه‌د ئه‌بو هێل، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، وه‌زیری دارایی ره‌تیكرده‌وه كه به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بكات، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه، هاوكات جه‌ختیشیكردۆته‌وه ئه‌گه‌ر پێویستبكات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.
وتیشی،”ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی بۆ دانیشتنی لێپرسینه‌وه كردوه‌ته‌وه و ره‌زامه‌ندی خۆی بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌ربڕیوه كه هه‌فته‌ی داهاتو به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدرێت”.
محه‌مه‌د ئه‌بو هێل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بۆ ژماره‌یه‌ك دۆسیه چاوه‌ڕوانی لێپرسینه‌وه له وه‌زیری دارایی ده‌كه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه بازاڕی دراوه.