بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ژاپۆن رێژەی لەدایلبوونی منداڵ لەو وڵاتە بۆ کەمترین ئاستی 130 ساڵی رابردوو دابەزیوە.
ئاژانسی رەسمی هەواڵی ژاپۆن کیۆددۆ لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە: “ساڵی رابردوو 840 هەزار و 832 منداڵ لە ژاپۆن لەدایکبوون”.
به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ساڵی رابردوودا له‌دایك بوون به به‌راورد به ئاماری دانیشتووان، نزمترین رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه له‌و وڵاته له 1889ه‌وه تاكوو ئێستا.
له 1973ه‌وه كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ له دایك بوو له‌و وڵاته، به‌رده‌وام ژماره‌ی منداڵه له‌دایكبووه‌كان كه‌م ده‌كات. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له 2021 ئه‌م ژماره‌یه كه‌متریش ببێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له 2020دا 525 و 490 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دراوه. به‌م جۆره ئه‌م پرۆسه‌یه به به‌راورد به ساڵێك پێشتر به رێژه‌ی له سه‌دا 12.2٪ كه‌می كردووه، ئەمەش نزمترین ئاستی تۆمارکردنی هاوسەرگیرییە لە دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه.