• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
هەپەگە: تائێستا هۆكاری تەقینەوەی زریپۆشەكەی پێشمەرگە دیار نییە

هەپەگە: تائێستا هۆكاری تەقینەوەی زریپۆشەكەی پێشمەرگە دیار نییە

by بەرێوەبەر
حوزه‌یران 5, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

باڵی سەربازی پەكەكە باس لەوەدەكات، لە مەتینا بۆ رێگری لە پێشڕەوی هێزەكانی پارتی تەنها تەقەیان بە ئاسماندا كردووە، ئەوەش دەخاتەڕوو، كە تائێستا هۆكاری تەقینەوەی زریپۆشێكی هێزەكانی پێشمەرگە نازانن.
هێزی پاراستنی گەل هەپەگە كە بە باڵی سەربازی پەكەكە ناسراوە رایگەیاندوە: هێزێكی پارتی بەنیازبوون لە مەتینا جێگیربن، بۆیە هێزەكانی گەریلا بە چەكی قورس تەقەیان بە ئاسماندا كردووە بۆ ئەوەی هۆشدار بدەن لەو پێشڕەوییە.
راشیگەیاندووە، زریپۆشێكی هێزەكانی پێشمەرگە بە بێ گوێدان بە هۆشدارییەكان بەردەوام بووە لە پێشڕەوی، بەڵام تائێستا دیار نییە كە ئەو زریپۆشە مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای توركیاوە بۆردومان كراوە.
پێشتریش هەپەگە رایگەیاندبوو: هێزێكی عێراقی و پێشمەرگەكانی سەر بە پارتی بە نیازبوون بەرەو ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی گەریلا لە مەتینا جوڵە بكەن، بەڵام بۆ راگرتنی پێشڕەویەكانیان گولەی هۆشیاركردنەوەیان تەقاندووە.
راشیگەیاندبوو: “ئێمە لە بەرامبەر دەوڵەتی تورك كە بە نیازە كوردستان داگیر بكات بەرخۆدان دەكەین، داوا لەو هێزانە دەكەین كە لە پشتەوە خەنجەرمان لێنەدەن و خوێنی خۆشك و برا نەڕیژن، بۆیەش داواكەمان ئاڕاستەی گەل و هێزەكان دەكەین”.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لە بۆسەیەكی گەریلاكانی پەكەكە لە مەتینا پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیكەش برینداربوون.
لای خۆشیەوە دلێر زێباری، بەرپرسی لیوای یەكی پاسەوانیی سنوور رایگەیاندووە: هیچ هێزێكی عێراقی لە مەتینا نییە و لەو شەڕەشدا بەشدارنەبوون.

ShareTweetShare
Previous Post

مەسرور بارزانی: هێرشەكەی پەكەكە سەركۆنە دەكەم

Next Post

بەرهەم ساڵح: بیابانبون كاریگەری لەسەر 39% ی ڕوبەری عێراق هەیە

بەرێوەبەر

Next Post
بەرهەم ساڵح: بیابانبون كاریگەری لەسەر 39% ی ڕوبەری عێراق هەیە

بەرهەم ساڵح: بیابانبون كاریگەری لەسەر 39% ی ڕوبەری عێراق هەیە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ