وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێم.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردۆتهوه، بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی رۆژی ٢٠٢١/٦/٥ و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.
دهشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.
جوتیار عادل جهختیشدهكاتهوه، لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.
له كۆتایی راگهیهنراوهكهی وتەبێژی حکومەتی هەرێم هاتووه، پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.