
دوای ئهوهی خاوهن مۆلیدەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، قائیمقامەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لهبارهی هۆکاری مانگرتنیان رونکردنەوەیەکی بڵاوكردهوه.
قائیمقامەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە له رونکردنەوەكهدا لەبارەی مانگرتنی مۆلیدەکانی دابینکردنی کارەبا لەناو شارەكه ئاماژهی بۆ ئهوهكردووه، “قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە هەستان بەدیاریکردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆمانگی (5) وەک مانگەکانی ڕابردو، بەڵام هەندێ لە خاوەن مۆلیدەکان کە شوێنەکانیان بەکرێگرتوە دەیانەوێت بۆ هەر ئەمپێرێ 250 دینار زیاتر بسەنن لە هاولاتیان”.
ههروهها له رونكردنهوهكهدا هاتووه، “ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەلەبجە رەەزامەندی نەداوە لەبەر ئەوەی لەسەر هاوڵاتیەن بارگرانی دەبێت”.