
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەداتە ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە و ئەگەری هەیە تووشی نەخۆشی “گلۆكۆما” ببن، كە ئاوی شینە و لە چاوەكاندا دروست دەبێت و دواتر دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینایی.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوانەی رۆژانە لە 4 كوپ زیاتر قاوە دەخۆنەوە ئەگەری توشیوون یە نەخۆشی گلۆكۆمایان هەیە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو نەخۆشیە بەهۆی بەرزبوونەوەی نا سروشتی پەستانەوە دروست دەبێت و زیانێكی زۆر گەورە بە چاو دەگەیەنێت، بەشێوەیەكی سروشتیش هۆكاری لەدەستدانی بینایی ئەو كەسانەیە كە تەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوەیە.
بەپێی راپۆرتەكە، هۆكاری 10%ی حاڵەتەكانی لەدەستدانی بینایی لە بەریتانیا نەخۆشی گلۆكۆمایە، كێشەی سەرەكی ئەو نەخۆشییەش ئەوەیە نیشانەكانی دەرناكەون تا ئەو كاتەی كە دەچێتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، لەناو ئەوانەشی قاوە زۆر دەخۆنەوە ئەو كەسانەی لەناو خێزانەكەیاندا مێژوویەكیان لەگەڵ گلۆكۆما هەیە مەترسی توشبوونیان زیاترە.